هادی عامری: ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەینەوە

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین-

سەركردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری رایگەیاند، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، دەستكاری كراوە و رەتیدەكەنەوە.

ھادی عامری لە راگەیەندراوێكدا ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە: "ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە قبوڵ ناكەین، چونكە دەستكاری كراوە".

سەركردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری ئاماژەی بەوەشداوە، بەھەموو توانایەك، بەرگریی لە دەنگی كاندیدان و دەنگدەرانی خۆیان دەكەن.

پێشتریش ھەریەك ھاوپەیمانیی فەتح، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەسائیبی ئەھلی حەق و كەتائیب حزبوڵڵا رایانگەیاندبوو، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانەوە راگەیەندراوە، رەتدەكەنەوە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە دوێنێ دووشەممە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانەوە راگەیەندرا، ژمارەی كورسییەكانی ھاوپەیمانیی فەتح بە بەراورد بە ھەڵبژاردنەكانی ٢٠١٨، ٣٤ كورسی كەمی كردووە و ئەمجارەیان ١٤ كورسی بەدەستھێناوە. ھاوپەیمانیی فەتح لە ھەڵبژاردنەكانی ٢٠١٨دا، ٤٨ كورسی بەدەستھێنابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن