كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی لەسەر ماڵپەڕەكەی لابرد

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین –

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەر ماڵپەرەكەی لابرد.

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، سەرجەم ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوكردەوە، ئەمشەو بەبێ هیچ روونكردنەوەیەك ئەنجامەكانی لە ماڵەپەڕەكەی لابرد.

لابردنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە، هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایەتی زۆرێك لەو لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردن لە ئەنجامەكانی پرۆسەكەو تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەگەری هەبوونی ساختەكاری.

لایەنە ناڕازییەكانی پرۆسەكە، هۆشداریان داوە كە ئەنجامەكان قبوڵ ناكەن و بەرگریش لە دەنگە فەوتاوەكانیان دەكەن.

پێشتریش سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، ئەو ئەنجامە بەراییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە نییەو دوای یەكلاییكردنەوەی ئەو تانەو سكاڵایانەی پێشكەشكراون، ئەنجامی فەرمی و كۆتایی پرۆسەكە رادەگەیەنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن