سه‌دام حسێن
ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌غد سه‌دام حسێن كچی سه‌دام حسێن ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی باوكی ئاشكرا كرد كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌وترێت سه‌دام حسێن كاتی خۆی باسی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردوه.
ڕه‌غد له‌ڕێی تویتێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه باس له‌وه ده‌كات ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی به‌ناوی باوكیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دروستكراوه و كه‌سێكی دیكه ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه تۆماركردوه و هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێشتر چه‌ند جارێك ڤیدیۆیی هاوشێوه‌ی ده‌نگی سه‌دام حسێن تۆماركردوه و بڵاویكردۆته‌وه"