پەردەکانی مێشک
ڕاچڵهكین-
بۆپاراستنی مێشک جگە لە کاسەی سەر پەردەکانی مێشک دەوری مێشک ئەدات بۆئەوەی بیپارێزێت لەبەرکەوتن و هەوکردن هەروەها لەناو پەردەکاندا شلەی مێشک و دڕکەپەتک دەسوڕێتەوە بۆ گەیاندنی خۆراک و لابردنی پیسی و پارێزگاریکردنیش، دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەکان بهشهكانی پهردهكانی مێشك باس دهكات.
پەردەکانی مێشک سێ دانەن لە دەرەوە بۆ ناوەوە:
1-دایکە دڵڕەقە Dura matter: لەناوەکەیەوە دیارە کە بەهێزە و تێپەڕکردنی ئەستەمە.
2- دایکە جاڵجاڵۆکە Arachnoid matter: بەهەمان شێوە ناوەکەی مانابەخشە بەشێوەیەک وەک پەتی جاڵجاڵۆکە بڵاو بۆتەوە لەنێوان پەردەی یەکەم و سێهەم، خوێنبەرەکانی مێشک لەژێر ئەم پەردەیەدا دەگوزەرێن.
3- دایکە دڵ میهرەبانە Pia matter: پەردەیەکی تەنکە کە بەمێشکەوە چەسپاوە و دەیپارێزێت.
کاتێک بەرکەوتنمان دەبێت بۆی هەیە لەسەر یان لەژێر ئەم پەردانەدا خوێن بەرببێت هەریەکەو بەپێی خۆی چارەسەری پێویستی دەوێت.