چۆن دەگەیت بەو بەختەوەری و خۆشەویستیەی ئاواتی پێدەخوازیت؟

ستایل

13/10/2021     ژمارەی بینراو 835

چۆن دەگەیت بەو بەختەوەری و خۆشەویستیەی ئاواتی پێدەخوازیت؟


ڕاچڵه‌كین-

ئەگەر چاوەڕێی هاوسەرەکەتی دڵت خۆشبکات، یان ئەگەر چاوت لە دەستی ئەوە شتێک بکات یان بڵێت ئینجا تۆ هەست بە گرنگی-جوانی-نرخ و بەهای خۆت بکەیت، ئەوا ناچارم بڵێم کە لە چاوەڕوانییەکی تولانی و بێ هودەدایت!

بۆچی؟

1- چونکە لە بنەڕەتدا ئەوە ئیشی ئەو نییە.

2- با بڵێین ئەگەر بیشیکات، چەندێک دەتوانێ بەردەوام بێ؟ کەسێک کە هەمان ئەو پێویستیەی تۆ هەتە خۆشی هەیەتی، چەندێک دەتوانێ ئەم بارە قورسە هەڵبگرێت و سەرەنجام نەتەقێتەوە و تۆش توشی نائومێدی نەکات؟!

3- تۆ خۆیشت هەر بە بچووکی دەمێنیتەوە. هەر کەسە دڵناسکەکەیت کە بەردەوام مەزاجت یاری دەکات و گلەیی و بۆڵەبۆڵتە لەدەست "ژنی بەدنمەک- پیاوی بێشعور- بەختی ڕەش-زەمانە!" و.. تاد.

کاتێک تۆ تەواوی دەسەڵاتی دڵخۆشبوون و بەختەوەری خۆت دەدەیت بە کەسێکی تر، ڕێک وەکو ئەوە وایە باری دەروونی خۆت کردبێت بە بارمتە لەلای و دەسەڵاتی ئەوەشت دابێتێ هەرکات جەوی نەبوو، دڵتەنگت بکات و ژیانت لێ تاڵ بکات.

ڕاستە ژن و مێرد هەرچییەک بکەن ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کار لە ئەوی تریان دەکات. بەڵام لەم حاڵەتەدا پشتبەستنێکی تەواوەتی بە بەرامبەر لەئارادایە. هەرئەوەندە نا، بەڵکو کەسەکە پشتی کردووەتە سەرمایە ناوەکییەکانی خۆی و بەردەوام لە گێژاوی: (چاوەڕوانی، گلەیی، دڵشکان)دایە.

بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرێک لە ژنان و پیاوان بە بێمتمانەیی، ساردوسڕی، بەڕێکردن و گرژومۆنی، شەڕ وسوکایەتی باجی ئەم هەڵە تێگەیشتنە دەدەن لە ژیانی خێزانیاندا.

چارەسەر چییە؟

چارەسەر لەوەدایە تێبگەین گرنگترین کەس کە پێویستە پشتی پێببەستی بۆ ئەوەی هەستی ئیجابی لەناختدا دروست بکات، ئەو کەسەیە کە هەموو ڕۆژێک لە ئاوێنەدا دەیبینی.

بۆچی خۆت موحتاجی دەربڕینی سۆز و ستاییش بکەیت لە کەسێکی ترەوە کە بەگوێرەی مەزاج و تاقەتی خۆی دەجوڵێتەوە؟

بۆچی دەبێ قسە و قەناعەتی خەڵکی، لە قسە و قەناعەتی خۆت بەرامبەر بەخۆت بەنرختر و ڕاستەقینەتر بێت بەلاتەوە؟

ئەگەر تۆ خۆت ڕێز و قەدری خۆت نەزانیت، چۆن چاوەڕێ دەکەی کەسێکی تر ئەمەت بۆ بکات؟

ئەگەر بەهۆی ئەم پرسیارانەوە تەمێک لەسەر دڵ و دەروونت دروستبووە ئەوا بزانە تەنها نیت. چونکە زۆربەمان وا گەورەکراوین متمانەمان بە دەنگ و بیرکردنەوەکانی خۆمان نەبێت. وا پەروەردە نەکراوین بەرپرسیارێتی باری دەروونی خۆمان هەڵبگرین. بەردەوام ئەوە لەپەنا گوێمان خوێندراوە کە کەسێکی تر بەرپرسە لە هەستەکانمان: حەیاو بردین.. سەرمان بەرزکەرەوە.. نانەکە نەخۆی دایە عاجز ئەبێ.. ئەگینا مامەکە تووڕە ئەبێ.. و دنیایەک پەیامی ئاشکرا و پەنهانی تر سلبی..

خۆشبەختانە تۆ ئێستا مناڵەکەی جاران نیت و گەورەبوویت. ئەوەندە هەیە پێویستت بەوەیە گرنگی زیاتر بدەی بە پێگەیشتنی دەروونی و بەهێزکردنی کەسێتیت. پێویستت بەوەیە هەموو وزە و تەرکیزی خۆت تەرخان بکەیت بۆ بەرهەمداری و گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانت، نەک ئەوەی بەردەوام لە کاردانەوەی عاتفی و چاوەڕوانی بەلاش و نائومێدی ڕەشدا بیت.

ئەگەر دەزانی ئامادەیت بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆت لەسەر ئەساسی متمانەبەخۆبوون و خۆشەویستی دابڕێژیتەوە و 10 ئەوەندەی ئێستا بەختەوەری و شەوقی ژیان بەدەست بێنیت، هەم لە ناخدا وە هەم لە ژیانی خێزانیدا، ئەوا مژدەت دەدەمێ کە ئێستا دەتوانی ببیتە هاوگەشتی من و شیاو لە ماستەرکڵاسی دڵخۆشترین هاوسەر با ئێوە بن. بەدرێژایی شەش هەفتە بەشێوەیەکی چڕوپڕ و لەڕێگەی محازەرە و ڕاهێنان و گروپی سەرپەرشتیەوە لەگەڵتان دەبین تاکو بە خێراترین و کاریگەرترین شێواز بگەن بە هێزی ڕاستەقینەی کەسایەتیتان و ئەو نهێنیانە کەشف بکەن کە ژیانی خێزانیتان.

دەگەیەنێت بە لوتکەی بەختەوەری و چێژ و لێکتێگەیشن. ئێستا دوو بەدوو لەگەڵ هاوسەرت بەشداربن و ئەزموونێکی لەیادنەکراو بۆ ژیانی کەسی و خێزانیتان زیادبکەن.

ئەحمەد خالیدی
ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن