بزووتنەوەی ئیسلامی: بێ وەڵام نابین

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 424

راچڵەكین-

بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، رایدەگەیەنێت، پڕوپاگەندەی ژەهراوی و دوژمناكارانەی ناحەزان كار ناكات لە كادیر و ئەندامانیان و "بێ وەڵامیش نابین بۆ پیلانی پیلانگێڕان"

عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە:" پڕوپاگەندەی ژەهراوی و دوژمناكارانەی ناحەزان كار ناكات لە كادیرو ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، سەركردایەتیەكەشی بێدەنگ نابێت لە ئاست چاواشەكاری و ناهەقیەكان".

ئاماژەبەوەشكراوە:" بایكۆت جۆرێكە لەخەباتی سیاسی و مافی سیاسی و یاساییە بۆ هەموو كەسێكیش، بۆ بۆ ئێمە خیانەت و خزمەتكردنی دەسەڵاتبێت لە كاتێكدا سەدا شەستی خەڵكی كوردستان و عێراق بایكۆتی پڕۆسەكەیانكرد".

د. عەبدوڵا وەرتی روونیشیكردووەتەوە:" سوپاس بۆ خوا گەلی كوردستان هۆشیارە و ئەندام و كادیرانی بزووتنەوەش لە ئاستی دۆخەكەدان و باش تێگەیشتوون لە پڕوپاگەندەی بێ بنەما و بێدەنگ و بێ وەڵامیش نابین بۆ پیلانی پیلانگێڕان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن