سلێمانی؛ كارمەندێكی سكیوریتی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون كوژرا

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین-

كارمەندێكی سكیوریتی یەكێك لەپرۆژە نیشتەجێبوونەكانی سلێمانی كوژرا، تۆمەتباری رووداوەكەش تائێستا دەستگیرنەكراوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 بەراچڵەكین-ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردو ئاگاداركراوینەوە لەبونی تەرمێك كە لە پرۆژەی نیشتەجێبونی دەروازە سیتی بە گوللە كوژراوە".

وتیشی، ئەو كەسەی كوژراوە، كارمەندی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبونی دەروازە سیتی بوە.

گەنجەكە ناوی (هەڤاڵ محەمەد كاكەبرا)یەو ئەو كەسەشی كە تەقەی كردوە كوڕی بەرپرسێكە و دوای روداوەكەهەڵهاتوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن