فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژی كارمەندەكەی دەروازە سیتی دەرچوو

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 552

راچڵەكین –

ئەو كەسەی شەوی رابردوو كارمەندێكی سكیۆریتی لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی لەشاری سلێمانی كوشت، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو، نوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆش رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبارو بكوژەكەوەن تا ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین.

نوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی دەروازە سیتی بڵاوكردەوە، كە بووە هۆی كوشتنی كارمەندێكی سكیۆریتی پرۆژەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،‎ سەبارەت بە ڕوداوەكەی شەوی ڕابردوو كە بە داخەوە بووە ھۆی كوشتنی (هە .م .كا ) لەدایكبوی ١٩٩٠ و دانیشتوی گەڕەكی شەكرەكە، هەروەها كارمەندو سیكۆرێتی دەروازەسیتی، لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لە گەڵ كەسێك دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەو كەسە بە دەمانچە ھێرش دەكاتە سەری و برینداری دەكات و دواتر گیان لەدەستدەدات.

نوسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرایكردووە، بكوژی تاوانبار كەسێكی  ناسراوەو ناوو ناونیشانی زانراوە، لە دوای رووداوەكەوە، هێزە ئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبارو بكوژەكەوەن تا ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لەكاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاریی زیاتر دەخەینەڕوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن