ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق بەرزدەبێتەوە

عێراق

14/10/2021     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین –

 لە عیراق ئاماری توشبووانی كۆرۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەكات و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا 26 تووشبووی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزارو 383 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا سێ هەزارو 179 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 26 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 30 هەزارو 498 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنێك و 958 هەزار و 467 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 96.5%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 22 هەزارو 681 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن