بكوژی كارمەندەكەی سكیوریتی دەروازە سیتی دەستگیركرا

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 339

راچڵەكین –

ئاسایشی سلێمانی بكوژی كارمەندەكەی سكیوریتی دەروازە سیتی دەستگیركردو راشیگەیاند،  كە‌سوكارە‌كە‌ی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی.

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاش چەند كاتژمێرێك لە رووداوی كوشتنی كارمەندەكەی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی، هێزەكانیان توانیان بكوژەكە دەستگیربكەن.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگە‌یە‌ندراوێك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-یە‌وە‌

پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز  ( قوباد تاڵە‌بانی ) جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی. 
بە‌ڕێوە‌بە‌رایەتی ئاسایشی پاریزگای سلیمانی
١٤ی ١٠ی ٢٠٢١

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن