هۆكارهكانی توشبوون به چەوری جگەر
ڕاچڵهكین-
کاتێک چەوری بە ڕێژەیەکی زۆر لە جگەردا کۆببیتەوە کە پێ دەڵین چەوری جگەر، دوو جۆری چەوری جگەر بوونی هەیە،دكتۆر سێبهر پزیشكی پسپۆڕی تیشك و سۆنهر دیارترین ئهم حاڵهتانه دهخاته ڕوو.
1- nonalcoholic fatty liver disease ئەو جۆرەی کە بەهۆی کحولەوە تووش نابێت.
2- alcoholic fatty liver disease ئەو جۆرەی کە بەهۆی کحولەوە تووش ئەبێت.
کۆمەڵێک جار چەوری بە ڕێژەیەکی زۆر هەبێت دەبێتە هۆی گۆرانکاری و وەستاندنی جگەر بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش کار بکات ،جگەریش ئەندامێکی گرنگە بۆ کردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستەدا کە ئەمەش وادەکات بەهۆی باش کار نەکردنی جگەر تووشی نەخۆشی ببێتەوە .
1- nonalcoholic fatty liver disease ئەو جۆرەی کە بەهۆی کحولەوە تووش نابێت : باوترین جۆری چەوری جگەر عادەتەن بێ زیانە بەڵام کۆمەڵێک کەس تووشی دەبنەوە بە شێوەیەکی زۆر قورس بە پێ دەوترێت nonalcoholic steatohepatitis، کە وادەکات جگەرت هەڵئاوسیت تووشی حاڵەتی Cirrhosis ببێتەوە کە ئەم حاڵەتە دروست بوونی برینە لەسەر جگەر و چاکنابیَتهوه، هەبونی ئەم حاڵەتە وادەکات کە مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی جگەر و نەخۆشییەکانی دڵ زۆرتر بێت ، پزیشکە پسپۆڕەکان ئەم حاڵەتە بە یەکێک لەو هۆکارانەیە دادەنێن کە پێویستی بە چاندنی جگەر هەبێت .
2- alcoholic fatty liver disease ئەو جۆرەی کە بەهۆی کحولەوە تووش ئەبێت :
ئەم جۆرەیان بەهۆی خواردنەوەی زۆری کحولەیه، ئەگەر کەسێک قەڵەو یان ئافرەت بێت مەترسی تووشبوونی بەم حالەتە زۆرترە، یان ئەو کەسانەی کە لە منداڵیەوە بەو شیوازە لە دایک بوون کە تووسی بووبن ، لە کاتی زۆر خواردنەوەی کحول تووشبوون بەم حاڵەتە یەکەم قۆناغە زیانە تەندروستیە ، بێجگە لەمە ئەگەر بەردەوام بێت0 لە خواردنەوەی تووشی حاڵەتەکانی هەوکردنی جگەر ، برینی سەر جگەر ، وەستان و کارنەکردنی جگەر و هەروەها زۆرترین مەترسیت لەسەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر .