بۆ ئه‌وه‌ی توشی به‌رزی په‌ستانی خوێن نه‌بیت له‌م پێكهاته خۆراكیه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین-
به‌رزی په‌ستانی خوێن حاڵه‌تێكی باوه به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێی ڕێككردنه‌وه‌ی سیستمی خۆراكی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت توشی به‌رزی په‌ستانی خوێن نه‌بیت.
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به بكوژی بێده‌نگ ناوده‌برێت چونكه زۆر جار ئه‌م گرفته نیشانه‌ی ڕوونی نییه و كه‌سه‌كه بێ ئاگایه له‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز بۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی توشی به‌رزی په‌ستانی خوێن بویت ئه‌وه باشتر وایه گۆڕانكاری له سیستمی خۆراكیدا بكه‌یت و له‌گه‌ڵیدا وه‌رزش بكه‌یت و له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ویته‌وه.
NHS " ته‌ندروستی به‌ریتانیا" داوا ده‌كات كه‌سانی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه زیاتر له 6 گرام خوێ نه‌خۆن كه ده‌كاته 2.4 گرام سۆدیۆم ئه‌ویش یه‌ك كه‌وچكی بچووك خوێ ده‌كات.