ڤیدیۆ: خۆشه‌ویستی له‌ سه‌رده‌می لافاودا.. بووك و زاوا به‌ ته‌شت چوون بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌یان

ستایل

19/10/2021     ژمارەی بینراو 107

ڕاچڵه‌كین-چراخان

ئاشكرایه‌ بووك و زاوا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ ده‌بێته‌ ساتی به‌ یه‌ك گه‌یشتنیان خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ ئاهه‌نگێكی ناوازه‌ ساز بكه‌ن، به‌ڵام بووك و زاوایه‌كی هندی ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان كه‌وتنه‌ جۆرێك دۆخه‌وه‌ به‌ خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ هندیه‌ به‌ ته‌شتی گه‌وره‌ له‌ ئاوی شه‌قامی ویلایه‌تی كیرلا له‌ باشووری هندستان په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ن به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی ئه‌م لافاوه‌وه‌ 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڵام ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان بگێڕن و به‌سلامه‌تی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌ په‌رستگایه‌ك و له‌كاتی گه‌یشتنیان به‌ په‌رستگاكه‌ ملوانكه‌ی‌ گوڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن