به‌وێنه.. سامان عومه‌ر گه‌نج بۆته‌وه؟
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ند سامان عومه‌ر له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و پێشكه‌ش به هه‌واداره‌كانی كردوه.
سامان عومه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی پێشكه‌ش به هه‌واداره‌كانی كردوه و هه‌واداره‌كانیشی له‌ڕێی كۆمێنته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه پیر نابێت و به‌رده‌وام جوان ده‌بێته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له سلێمانی له دایكبووه و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1993 كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه و دواتر له‌ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپێكی فۆلكلۆری میوزیكی گرتووه و دواتر چه‌ندان كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه، سامان عومه‌ر له ساڵی 1996 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی (ماڵئاویی دڵ) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له حه‌وت تراك پێك هاتووه، ساڵی 2008 به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچی كرد و له وڵاتی فینله‌ندا گیرسایه‌وه، خاوه‌نی سێ منداڵه، و ئێستا ناوبه‌ناو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و چالاكیه هونه‌ریه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.