ته‌رزه به‌قه‌باره‌ی پرته‌قاڵێك باریوه
ڕاچڵهكین-چراخان
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستورالیا شه‌پۆلێكی سه‌رما ده‌ستیپێكردوه به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر به باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتوه و ته‌رزه به قه‌باره‌ی پرته‌قاڵێك باریوه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی كه‌شناسی ئه‌مه گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی ته‌رزه‌یه كه له مێژووی ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی "كوینزلاند" باری بێت و تیره‌كه‌ی 16 سانتیمه‌تره.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاشكرایان كردوه كه زۆرترین په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه بۆ داواكردنی هاوكاری له ماوه‌ی ئه‌و ڕه‌شه‌با و زریانه‌دا و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشبینی كه‌شوهه‌وای له‌م شێوه‌یه ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتودا له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه هاوڵاتیان بزانن چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.