فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی حەمە جەرگەی پێ گوازرایەوە روونکردنەوە دەدات

کوردستان

22/10/2021     ژمارەی بینراو 1516

راچڵەکین-

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە سەر بەکارھێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە حکومیە ڕونکردنەوە دەدات کە دوێنێ شەو حەمە جەرگەی لە فرۆکەخانە پێ گوازرایەووە بۆ نێو کەسوکاری.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە روونکردنەوەیەکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە یەکێک لە ئۆتۆمۆبیلەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە تابلۆی (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن) لە سەرە بە هەڵسوکەوتێکی کەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لە لایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخصی بەکار هێنراوە بە دەر لە یاسا و رێنمایی.

لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتى گواستنەوه و گەیاندن و بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی هەولێر دەڵێن:" بە پێ یاسا بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەو بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار".

شەوی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دیمەنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە دەردەکەوێت لەنێو فرۆکەخانەی هەولێر بە ئۆتۆمبیلی حکومی کەسێک بە ناوی "حەمە جەرگە" کە وەک چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناودەهێنرێ لەکاتی گەڕانەوەی دەگوێزرێتەوە بۆ لای کەسوکاری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن