گرفتێكی ددان مه‌ترسی توشبوون به جۆرێك شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی %50 زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
تیمێكی توێژینه‌وه له زانكۆی هارڤارد هۆشداری داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی پوكن چونكه ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسی توشبونیان شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و سورێنچك به‌ڕێژه‌ی %50 زیاد ده‌كات.
به پشت به‌ستن به‌م دوو توێژینه‌وه پزیشكه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توشبووان به نه‌خۆشییه‌كانی پووك %43 مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك و %52 ئه‌گه‌ری توشبونیان هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه مێژووی توشبونیان هه‌یه به نه‌خۆشییه‌كانی پوك و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌هۆیه‌وه ددانێكیان له‌ده‌ستداوه ئه‌وه %59 مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی مێژووی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌یان نییه و هۆكاره‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریایه له‌ده‌مدا كه به‌رپرسه له‌م مه‌ترسییه.
نه‌خۆشییه‌كانی پووك و هه‌وكردنی ددانه‌كان ده‌بێته هۆی ئازاری ده‌م و ددان و كه‌سه‌كه به ئه‌سته‌م قسه‌ی بۆ ده‌كرێت و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش دروست ده‌كات.