ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی وێنەگرێك دەکوژێت و دەرهێنەری فیلمەکەی بریندار دەکات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا مردنی ئافره‌تێك و برینداربوونی كه‌سێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌رێكی فیلمه‌كه‌وه فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه لەکاتی وێنەگرتن و لەسەر سێتی فیلمی "Rust" لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ.
پۆلیسی شاره‌كه ئاشكرای كردوه ئەکتەری هۆڵیوود " ئاڵیک باڵدوین" دەرهێنەری وێنەگرتنەکەی كوشتوه و دەرهێنەری فیلمەکەشی بریندار كردوه، دەرهێنەری وێنەگرتنەکە ناوی "هالینا هوتچێنز' ته‌مه‌نی 42 ساڵه بە هەلیکۆپتەر گواستراوەتەوه بۆ نەخۆشخانەیەک و پزیشکەکان ڕایانگەیاندوه گیانی لەدەستداوە وبه‌هۆی قورسی برینه‌كه‌ی.
كاره‌ساته‌كه به‌و شێوه‌یه ڕویداوه ئه‌و چه‌كه‌ی فیشه‌كه‌كه‌ی لێده‌رچووه بڕیار وابووه كه چه‌كی ڕاستی نه‌بێت و ئێستا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت جۆری ده‌مانچه‌كه چییه و بۆچی فیشه‌كی لێده‌رچووه.
بەپێی هەندێک سەرچاوە بێت ڕووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و تا ئێستاش هیچ کەسێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە تۆمەتبارنەکراون و کەیسەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا چەند کاتژمێرێکی تر بڕیاری لەسەر دەدرێت.