زۆر خواردنی مۆز زیانی هه‌یه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
یلینا سۆلۆماتینا، پسپۆڕی خۆراكی ڕوسییه هۆشداری له زیانه‌كانی زۆر خواردنی مۆز ده‌دات و ئه‌م بابه‌ته زانستیه‌ی له پێگه‌ی" میدیك فۆرۆم" بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات زۆر خواردنی مۆز زیانی هه‌یه به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شه‌كر و نیشاسته تیایدا و هۆكاره بۆ زیادبوونی كێش و ده‌كرێت له‌جیاتی ئه‌وه میوه‌ی به‌سوودتر له بازاڕ بكڕیت و بیخۆیت.
ئه‌م خانمه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات" پۆتاسیۆم به بڕێكی زۆر له‌ناو تۆوی كوله‌كه و قه‌یسی و میوه وشككراوه‌كاندا هه‌یه و مه‌گنسیۆم له‌ناو چه‌ره‌س و سه‌وزه‌كاندا هه‌یه و ڤیتامین B له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌دا هه‌یه و سیرۆتۆنین له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ئاری شۆفاندا هه‌یه، ده‌كرێت له‌جیاتی مۆز شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ ڕه‌ش و كاكاو هه‌یه.