ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به هه‌ڵه هاوكارێكی خۆی كوشت ڕونكردنه‌وه‌یدا
ڕاچڵه‌كین- چراخان
هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی " ئالیك بۆلدوین" یه‌كه‌م كۆمێنت و قسه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌وه به‌ڕێوبه‌ری كاری وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه‌ی ڕۆڵی تیادا ده‌بینێت بریندار بووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
" ئاڵیک باڵدوین" دەرهێنەری وێنەگرتنی فیلمه‌كه‌ی "هالینا هوتچێنز' ته‌مه‌نی 42 ساڵی كوشتوه و جۆل سوزا كه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ی بریندار كردووه و ده‌وترێت "ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی كه ده‌بوو له فیلمه‌كه‌دا به‌كاریبهێنێت به هه‌ڵه فیشه‌كی تێكراوه."
بابه‌تی كوشتنی به‌ڕێوبه‌ری وێنه‌گرتنی فیلمی" راست"به‌ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی ناودار " ئالیك بۆلدوین" له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا بووه باسی گه‌رمی پێگه جیهانیه‌كان و چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه كراوه و ڕای گشتی هێناوه‌ته قسه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه بۆلدوین نوسیویه‌تی" هیچ وشه‌یه‌ك نییه
وه‌سفی ئه‌و شۆك و خه‌مباریه بكات كه تیایدام و هالیت هاوسه‌ر و دایك و هاوڕێیه‌كی باش بوو بۆ ئێمه و خۆشمان ده‌ویست و من به ته‌واوه‌تی هاوكاری لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌بم و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خێزانه‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیدام
و دڵم شكاوه بۆ كوڕه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه بناسێت خۆشی ویستوه"
هێشتا و تا ئه‌م ساته پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه ده‌كات كه جیهانی هۆلیودی هه‌ژاندوه.