ڤیدیۆ: لێدوانی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌باره‌ی ئافره‌تان توڕه‌ی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا
ڕاچڵه‌كین- چراخان
مه‌بروك عه‌تیه مامۆستا له‌به‌شی زانسته ئیسلامیه‌كان له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له دواین ده‌ركه‌وتنی له پرۆگرامێكدا و به‌و قسانه‌ی كردویه‌تی له‌باره‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان بۆته باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له پرۆگرامه‌كه‌دا ئافره‌تێك باس له‌وه ده‌كات كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به به‌رده‌وامی ئازار دراوه له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م مامۆستایه باس له‌وه ده‌كات خانمان ئه‌و كاته‌ی سكاڵا ده‌كه‌ن زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن به‌تایبه‌ت كه بابه‌ته‌كه بێته سه‌ر توندوتیژی خێزانی.
عه‌تیه ده‌شڵێت" یاسایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك له خه‌و هه‌ستا و ڕاسته‌وخۆ كه‌وته ئازاردانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه مانای وایه ئه‌و كه‌سه پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی چونكه كه‌سی ته‌ندروست به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار ناكات.
له به‌رامبه‌ردا زۆرینه‌ی كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌م مامۆستا ئاینیه له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر ئه‌وه بووه كه چیتر ئه‌م پیاوه بوه‌ستێنن له‌قسه‌كردن چونكه هیچ بیانویه‌ك نییه بۆ توندوتیژی خێزانی.