11 تابلۆی بیكاسۆ به‌ 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ستایل

25/10/2021     ژمارەی بینراو 854

11 تابلۆی بیكاسۆ به‌ 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ڕاچڵه‌كین-چراخان

11 تابلۆی هونه‌رمه‌ندی ناودار و كۆچكردوی ئیسپانی " بابلۆ بیكاسۆ" له‌ مه‌زادێكی ئاشكرادا له‌ "لاس فیگاس" به‌ زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گاردیان" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ له‌ مه‌زادێكی ئاشكرا له‌ ئوتێل" پلاس فیگاس" له‌ یادی 140 ساڵه‌ی‌ له‌دایكبوونی بیكاسۆ چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كۆچكردوه‌ فرۆشرا .

تابلۆی" ئافره‌تی كڵاو پرته‌قاڵی و سوور" كه‌ وێنه‌یه‌كی مه‌عشوقه‌كه‌ بیكاسۆیه‌" ماری تیریز والتر" به‌ بڕی 40.5ملیۆن دۆلار فرۆشرا و هه‌ردوو تابلۆی گه‌وره‌ی‌" پیاو و منداڵ" و " ڕه‌گی پیاو" به‌ 24.4 ملیۆن دۆلار و 9.5 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ فرۆشراون و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین كاری سیرامیكی بیكاسۆ به‌ 2.1 ملیۆن دۆلار فرۆشراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن