بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ هاوسه‌رگیری بكات ده‌ستبه‌رداری كۆشك بوو

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 136

بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ هاوسه‌رگیری بكات ده‌ستبه‌رداری كۆشك بوو

ڕاچڵه‌كین- چراخان

شازاده‌ی ژاپۆنی " ماكۆ" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی‌ سه‌رده‌می زانكۆی" كی كۆمۆرۆ" كرد دوای ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌زگیراندارن و خاتونی شاژن بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ له‌ خێزانی شاهانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگریه‌كه‌یدا ماكۆ چیتر ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه‌ نییه‌ و وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نازناوه‌كانی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌.

ماكۆ و هاوڕێكه‌ی‌ ته‌مه‌نیان 30 ساڵه‌ و چوار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بونه‌ته‌ ده‌زگیراندار و ژاپۆنیه‌كان به‌و هه‌واڵه‌ دڵخۆش بوون به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی دارای پاشا خه‌ڵكی ژاپۆن لێیان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و  ناچار ماكۆ بۆ خوێندنی كۆلێجی یاسا چۆته‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌م دواییانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بكه‌نه‌ فه‌رمی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن