ئاگاداربه.. ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌نه له مۆبایله‌كه‌تدا دامه‌به‌زێنه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
پسپۆڕان هۆشداریده‌ده‌نه عاشقانی زنجیره‌ی (Squid Game) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌پانه دانه‌به‌زێننه ناو مۆبایله‌كانیان كه به‌ناوی (Squid Game) وه‌یه به‌تایبه‌ت له سیستمی ئه‌ندرۆید چونكه ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربن له‌ڕێی مۆبایله‌وه پاره له به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بات.
دوای ئه‌وه‌ی زینجیره‌ی (Squid Game) بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ئێستادا به‌شێك له هاككه‌ران ناوی ئه‌م زنجیره‌یه بۆ پرۆگرامه تایبه‌ته‌كانیان به‌كارده‌هێنن و به‌وه‌ش دزی له كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌كه‌ن و پرۆگرامی جۆكه‌ر بۆ مۆبایله‌كه داده‌به‌زێنێت.
لۆكاس ستیفانكۆ توێژه‌ری پرۆگرامه زیان به‌خشه‌كانه هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌پانه دانه‌به‌زێنن كه به‌م ناوه دروستكراوه چونكه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین پرۆگرامی دیكه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه چالاك ده‌بێت كه خزمه‌تگوزاری گرانبه‌های تیادایه و به‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ئاگاداربێت پاره‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه.