د. دارا رەشید بەسەرۆكی یانەی برایەتی هەڵبژێردرا

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین-

د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەسەرۆكی یانەی وەرزشی برایەتی هەڵبژێردرا.

یانەی برایەتی كە یانەیەكە لە خولی كوردستان یاری دەكەن، بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك و دەستەی كارگێڕی یانەكە هەڵبژاردنی ئەنجامدا، لە هەڵبژاردنەكە شدا د. دارا رەشید، بەسەرۆكی یانەكە هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنەكە لە ژێر سەرپەرشتیی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە هەولێر بەڕێوە چوو، كە دەستەی نوێ و هەڵبژێردراوی یانەی برایەتی بەم شێوەیە هەڵبژێردران:

1- دكتۆر دارا ڕەشید (71) دەنگ 
2- هەڵمەت عەبدولرەزاق (71 )دەنگ 
3- دارا عەزیز (71) دەنگ 
4- ڕامان ڕەشید (67 )دەنگ 
5- فاروق خزر (65 )دەنگ 
6- دەرباز حەیدەر (53 )دەنگ 
7-  دەران غازی( 51 )دەنگ.

یانەی وەرزشی برایەتی یەكێكە لە یانە ناودارەكانی كوردستان و ساڵی 1984 لە هەولێر دامەزراوە. یانەكە وەرزی رابردووی بووە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن