هۆكاره‌كانی مه‌ینی خوێن

تەندروستی

27/10/2021     ژمارەی بینراو 1342

هۆكاره‌كانی مه‌ینی خوێن

ڕاچڵه‌كین-

خوێن مەیین بریتیە لە کڵۆبونی خوێن و مەیینی، خوێن مەیین بە شێوەیەکی ئاسایی سودێکی زۆری هەیە لە کاتی خوێن بەربوندا بۆ ئەوەی خوێنەکە بۆستێتەوە ، دكتۆر ئارام پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ مه‌ینی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" هەندێک جار خوێنی مەییو لە ناو خوێنهێنەرەکاندا دروست ئەبێت بەڵام بە شێوەی سروشتی ناتوێتەوە ! ئەمەش ئەکرێت کێشەی تەندروستی دروست بکات و زۆرجار پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە بەتایبەت ئەگەر لە هەندێک شوێنی هەستیاردا بێت وەکو سییەکان، مێشک"

هۆکارەکانی خوێن مەیین : چەندین هۆکار هەیە ئەگەری دروستبونی کڵۆی خوێنی مەییو لە جەستەدا زیاد ئەکەن کە هەندێک جار ئەو کڵۆ خوێنانە ئەگوازرێنەوە بۆ شوێنیتر و حاڵەتی مەترسیدار دروست ئەکەن : هۆکارەکان بە گشتی ئەکرێت ئەمانە بن:
1- ڕەقبونی خوێنبەرەکان 
2- ڤایرۆسی کۆرۆنا
3- مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستەدا 
4- هۆکاری بۆماوەیی
5- جەڵدەی دڵ 
6- قەڵەوی
7- شکستی دڵ
8- نەخۆشی خوێنبەرە چێوەیەکانی لەش
9- خوێن خەستی بۆماوەیی
10- دووگیانی
11- زۆر دانیشتن و مانەوە لە جێگادا
12-کڵۆی خوێن لە ناو خوێنبەرەکانی سییەکاندا
13- جگەرەکێشان
14- جەڵدەی مێشک
15-نەشتەرگەری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن