لە هەولێر تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

کوردستان

29/10/2021     ژمارەی بینراو 260

راچڵەکین-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی ژنێکی تەمەن ٤١ ساڵیان بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە کە بە چەقۆ کوژراوە.

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،  شەوی رابردوو تەرمی ئافرەتێک بەکوژراوی لەماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە و دوای گەیشتنی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەستیان کرد بە لێکۆلینەوەو دەرکەوت لە لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان کە کوژراوەکە ناوی (ئاورینگ عمر عثمان)ە و تەمەنی ٤١ ساڵە و بە چەقۆ کوژراوە.

پۆلیس دەشڵێت:" ئێستاش ھێزەکانمان لە بەدواداچونێکی ووردن بۆ دەستنیشانکردنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیک دا زانیاری زیاتر دەخەینە روو".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن