هۆكار و نیشانه و چارهسهر فتقی برین
ڕاچڵهكین-
فتق بریتیە لە بونی لاوازییەک یان بۆشاییەک لە دیواری ماسولکەیی لەش (بە زۆری دیواری سك) کە بە هۆیەوە ئەندامەکانی ناوەوە ناو بە ناو دەردەپەڕن و دەجوڵێنەوە، یان پێچ دەخۆن لە دەرەوە و دەبێتە گیرانی فتق، دكتۆر هێز پسپۆڕی ههناوی لهم بابهتهدا بهرچاو ڕوونی زیاتر دهدات لهبارهی ئهم گرفته تهندروستیه.
فتقی برین ئەو لاوازییەیە لە دیواری سك کە بەهۆی بڕاوی پێشتر دروست دەبێت کە نەشتەرگەری لێوەی کراوە، بۆ نمونە فتقی برینی ریخۆڵە کوێرە.
دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:
1-نەخۆش (باری تەندروستی: جگەرەكێشان، شەکرە، بەدخۆراکی، شێرپەنجە، لاوازی گورچیلە، لاوازی دیواری سك، زۆر پەستان خستنە سەر شوێنی نەشتەرگەری وەکو کۆکە و قەبزی یان هەڵگرتنی قورسایی).
2- هۆکاری دوەم نەشتەرگەری: (شێوازی دورینەوە، جۆری مادەی دورینەوەکەو بەهێزییەکەی، درێژخایەنی نەشتەرگەری و خوێنبەربون). کاتی دروست بونی فتق دەشێت لەو ساتەوە بێت کە نەشتەرگەرییەکە دەکرێت، هەتا تەمەنی نەخۆش، چونکە هیچ بڕڕاوییەک لە لەشی مرۆڤ بە ئەندازەی پێش نەشتەرگەری بەهێز نابێتەوە. بە گشتی پاش ٣ ساڵ ڕودانی فتق دەگاتە کەمترین ئەگەر.
چارەسەر بریتییە لە نەشتەرگەری. یاخود بەستنی قایش وەکو پاڵپشت هەتا کاتی گونجاو بۆ نەشتەرگەری.