ئه‌مانه‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌ڵته‌ی‌ مێشكن.. ئاگاداربن

تەندروستی

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 565

ئه‌مانه‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌ڵته‌ی‌ مێشكن.. ئاگاداربن

ڕاچڵه‌كین-چراخان 


دكتۆره‌ تاتیانا مانیفیتش پسپۆڕی مێشك و ده‌ماره‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات ئازاری توندی سه‌ر و دروستبوونی گرفت له‌ بیركرده‌وه‌ و قسه‌كردن و پێكه‌نین و قورسبوونی ڕۆیشتن له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوونه‌ به‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك.

ئه‌م پسپۆڕه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌ باشتر وایه‌ ڕاسته‌وخۆ كه‌سی نه‌خۆش بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و هه‌وای پاك و پێویستی بۆ دابین بكرێت.

به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن و ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن و هه‌وكردن و تێكچوونی ملوله‌ خوێنه‌كانی مێشك هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه‌.

ئازاری توندی سه‌ر و قورس بوونی یاده‌وه‌ری و قسه‌كردن و لاوازی په‌له‌كان و قورسبوونی ڕۆیشتوون و سڕبوونی لایه‌كی ڕوخسار و په‌له‌كان دیارترین نیشانه‌كانی توشبوونه‌ به‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن