رۆناڵدۆ جارێكی تر بووە فریاد ڕەسی شەیتانە سوورەكان و سۆڵشایەر

وەرزش

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 107

راچڵەكین-

لەچوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی چوارەمی  قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ، جارێكی تر كریستیانۆ رۆناڵدۆ، یانەی شەیتانە سوورەكان و سۆڵشایەر-ی لەدۆڕانێكی مسۆگەر رزگاركردو بەخاڵێكی گرنگ لەیاریگای یانەی ئاتاڵانتا-ی ئیتاڵی گەڕانەوە.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدو ئاتاڵانتا بەیەكگەیشتن، لە خولەكی 12 جۆزێپ ئیلیچیچ گۆڵێكی بۆ خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام پێش كۆتایی هاتنی ئەو گێمە، رۆناڵدۆ گۆڵی یانەی خاوەن ماڵی هەژاند و نەیهێشت بەخۆشییەوە ئەو گێمە تەواوبكەن. 
 
لەگێمی دووەمی یاریەكەو بەدیاریكراوی لەخولەكی لە خولەكی 56 دا، دۆڤان زاپاتا گۆڵی دووەمی بۆ ئاتاڵانتا تۆماركرد، ئەوەش جارێكی تر یانەی شەیتانە سوورەكانی شپرزەكردو چەندین هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بەتۆڕی گۆڵی یانە ئیتاڵییەكە بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان رووبەرووی شكست بوەوە.

لەدواساتەكانی یاریەكەداو لەكاتی زیادكراودا، وەك پیشەی هەمیشەیی مووشەكەكەی مادێرا، تۆپێكی لەنێو ژمارەیەك بەرگریكاری یانەی ئاتاڵانتا ئاراستەی گۆڵ كردو دووەم گۆڵی خۆیی و گۆڵی یەكسانی یاناكەی تۆماركرد، بەو شێوەیەش یاریەكە بەئەنجامی دوو گۆڵ ی یەكسان بۆ هەردوولا كۆتایی هات.


كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا 4 یارییكردووەو پێنج گۆڵی تۆماركردووە. رۆناڵدۆ لە بەرامبەر یانەی ئاتالانتا 8 یاریی ئەنجامداوە و 6 گۆڵی تۆماركردووە. لە دوایین 50 یاریی چامپیۆنزلیگدا 54 گۆڵی تۆماركردووە.
 
رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی گشتی 16 یاریی ئەنجامداوە و 14 گۆڵی تۆماركردووە. رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژوویی چامپیۆنزلیگە و بووە خاوەنی 139 گۆڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن