راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی نوێترین داتای (غەرامەی) ئۆتۆمبێلی بڵاوكردەوە، ئەوەش لەكاتێكدا دێت كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كەبەهۆی هاككردنی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی، غەرامەی سەر سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان سڕدراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ هەیینی لەڕێی بەستەری ( https://www.facebook.com/sultraffic ) غەرامەی سەر ئۆتۆمبێلەكانی سنوورەكەی بڵاوكردووەتەوە.