کیژان ئیبراهیم خەیات وێنەی بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ

07/11/2021     ژمارەی بینراو 1218

راچڵەکین-

كیژان ئیبراهیم خەیات، لە چەناڵی یوتیوبی خۆی نوێترین بەرهەمی هونەری بە ناوی (وێنە) بڵاوكردەوە.
 
هونەرمەند و گۆرانیبێژ، كیژان ئیبراهیم خەیات لەچەناڵی یوتیوب نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی (وێنە) بڵاوكردەوە تێکستی گۆرانییەکە لە نوسینی یەحیا بەرزنجییە، دەرھێنەری کلیپەکەی دەرون قەرەداغی-یە و ئاوازەكەی بورهان موفتی دایناوە. 
 
کیژان لە ساڵی 1985 لەدایکبوە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و بەشداری لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانی کردوە و هەوادارێکی زۆری هەیە، هاوسەری شێوەکاری ناسراو زیرەک میرەیە و خاوەنی دوو منداڵە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن