راچڵەکین-
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە دڵه‌کزێ و ئازای گه‌ده دەکات و دەڵێت، وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆکاره‌کانی ده‌ستنیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ک دابه‌زینی کێش به خێرایی، ڕشانه‌وه، بوونی خوێن له ناو پیسایی و ڕشانه‌وه، که‌مخوێنی، ڕه‌ش بوونی ڕه‌نگی پیسایی، به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰۰ هتد ۰
باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دە:
۱ ــ نه‌عنا:نیو که‌وچکی چا زه‌یتی نه‌عنا له ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم، یان نه‌عنا به سه‌وزی بخۆ یه‌ک که‌وچکی چێشت نه‌عنای سه‌وز بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم و پاش ۱۰ خوله‌ک بیخۆره‌وه، نیوسه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده، نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ بخورێن به‌یه‌که‌وه‌۰
۲ ــ ڕازیانه : یه‌ک که‌وچکی چێشت ده‌نکی ڕازیانه بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم، یان که‌وچکی چێشت گه‌ڵای ڕازیانه‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کووپ ئاو، بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه، یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دە.
۳ ــ زه‌نجه‌بیل: یه‌ک کووپ چای زه‌نجه‌بیل : ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆره‌وه ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده‌۰
٤ ــ جاتره : که‌وچکی چێشت جاتره‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌۰
٥ ــ شمڵی: یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه ؛ یان ڕۆژانه یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخۆ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده‌۰
٦ ــ ئه‌لوڤێرا: نیو په‌رداخ شه‌ربه‌تی ئه‌لوڤێرا کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده.
۷ ــ زه‌عفه‌رانی کوتراو: یه‌ک کوچکی چێشت بخه‌ره ناو شۆربا یان برنج یان مریشکه‌وه و بیخۆ۰
۸ ــ گه‌ڵای ڕۆزماری۰
۹ ــ زیره : یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت زیره هاڕاو بخه‌ره ناو زه‌ڵاته‌وه یان چێشته‌وه و بیخۆ۰
۱۰ ــ زه‌یتی لاڤه‌نده‌ر ( الخزامی ) ۰
۱۱ ــ مه‌عده‌نووس به کاڵی بخورێت یان یه‌ک په‌رداخ شه‌ربه‌تی مه‌عده‌نووس کاتی ئازار۰
--- ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان که‌م بخورێن:
جۆری خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوارە و نەخۆش ڕەنگە تەنها چەند خۆراکێکی پێ نەکەوێت
۱ ـــ میوه مزره‌مه‌نیه‌کان: لیمۆ و سندی و پڕته‌قاڵ ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌کانیان یان به شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش۰
۲ ـــ سیر و پیاز۰
۳ ـــ ته‌ماته : پێویسته که‌می لێ بخورێت و به هێواشی و به جوانی بجورێت۰
٤ ـــ مادده‌ی کاڤایین بۆ نموونه : چا و قاوه و کاکاو و سۆدا : بۆ چا و قاوه ڕۆژانه دوو کووپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه‌۰
٥ ـــ خواردنه‌وه گازیه‌کان : چونکه ده‌بنه هۆی ئاوسانی گه‌دده بێجگه له بوونی کاڤایین۰
٦ ـــ نه‌سته‌له‌۰
۷ ـــ بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی۰
۸ ـــ شیر : هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه دڵه‌کزێ نه‌هێڵێت، به‌ڵام دواتر ده‌بێته هۆی خرابتر بوونی به تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌وری۰
۹ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان۰
۱۰ ـــ خواردنی سورکراوه و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ک فاست ڤوود۰
۱۱ ـــ پیتزا۰
۱۲ ـــ ساس و ماێونیز و که‌چه‌پ۰