دوو بوومەلەرزەی بەهێز ئێرانی هەژاندو قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

14/11/2021     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین –

لەباشووری ئێران بەهۆی دوو بوومەلەرزەی بەهێزەوە، كەسێك گیانی لەدەستداو زیاتر لە 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، كاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 14-11-2021، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.4 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای هورموزگان-ی لەباشووری ئەو وڵاتە هەژاندو لەزۆربەی ناوچەكانی دەوروبەریشی هەستی پێكراوە.

دوای ماوەیەكی كەم، بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر، هەمان ناوچەی گرتووەتەوەو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانیش، كەسێك گیانی لەدەستداوەو 11ی دیكەش بریندار بوون.

ئەو ناوچەیەی بوومەلەرزەكانی تێدا روویداوە، دەكەوێتە نزیك كەنداوی فارسی، تائێستاش حكومەتی ئێران زیانەكانی رووداوەكەی بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن