ئەو هێڵە ئاسمانیانەی كۆچبەران بۆ بێلارووسیا دەگوازنەوە سزا دەدرێن

جیهان

15/11/2021     ژمارەی بینراو 533

راچڵەكین-

ئەو كۆمپانیانەی بەردەوامن لە گواستنەوەی كۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەگوازنەوە، لەداهاتوودا گەشتەكانیان بۆ ئەوروپا لێ قەدەغە دەكرێت.

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دووشەممە راگەیاند:"بەرلین سزای سەرجەم ئەو كۆمپانیانە دەدات كە كۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەگوازنەوە و لەداهاتودا ئەو كۆمپانیایانە رێگەیان پێنادرێت گەشتەكانیان بۆ ئەوروپا ئەنجام بدەن."

وتیشی،  بەهۆی مامەڵەكردنی نەگونجاوی بیلاڕوسیا لەدۆسیەی كۆچبەراندا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە سزا بەسەر دەسەڵاتدارانی مێنسكدا بسەپێنن.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ماوەی چەند مانگێكە هەزاران هاوڵاتی هەرێمی كوردستان، عیراقی، سوری و یەمەنی، بەئامانجی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا، كۆچیان كردووە بۆ بێلارووسیا بەئومێدی ئەوەی لەسنوورەكانی ئەو وڵاتە بەرەو پۆڵەندا بڕۆن و بگەنە وڵاتی خەونەكانیان، بەڵام بەهۆی داخستنی سنووری پۆڵەندا، ئەو كۆچبەرانە لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە گیریان خواردووەو رۆژانە ژمارەیەكیان رووبەڕووی مەرگ دەبێتەوە، تائێستاش هەشت لەو كۆچبەرە كوردانەی گیریان خواردووە، گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا هیچ كام لەوڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت ئەڵمانیا ئامادەنین ئەو كۆچبەرانە وەربگرن و بەرپرسانیان سوورن لەسەر دۆزینەوەی رێجگا چارەیەكی دی بۆیان جگە لەوەرگرتنیان وەك پەنابەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن