سەدر لیوای ( الیوم الموعود)ی هەڵوەشاندەوە

عێراق

19/11/2021     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین-

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، وەك نیشاندانی نیاز پاكی، بڕیاریداوە بەهەڵوەشاندنەوەی لیوای ( الیوم الموعود) و داخستنی بارەگاكانیان.

موقتەدا سەدر، رایگەیاندووە:" وەم دەستپێشخەری نیازی پاكی لەلایەن منەوە ( موقتەدا سەدر) هەڵوەشاندنەوەی لیوای الیوم الموعود و داخستنی بارەگاكانیان رادەگەیەنم."

سەدر لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت:" هەرچەندە پێشتر ئەندامانی ئەو لیوایە چەكەكانیا رادەستی سەرایا سەلام لەرابردوو كەئێستا پێیان دەووترێت لیواكانی 313،314 و 315 لە سامەرا، بەڵام ئەگەر كەسانێكیان تێدا مابێت كە تائێستا چەكی رادەست نەكردووە، ئەوا پێویستە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەو هەنگاوە بنێن و چەكەكانیان رادەست بكەن.

رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت،خوازیارم ئەوە هەنگاوێك بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان و رادەستكردنی چەكەكانیان و داخستنی بارەگاكانیان و هەنگاوەكەش ببێتە پەیامێكی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو گەل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن