75 كۆچبەری تر لە بێلارووسیاوە دەگەڕێنەوە

عێراق

19/11/2021     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، ژمارەیەك كۆچبەری دیكە لە بێلارووس ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆماركردوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە:"بەردەوامن لە تۆماركردنی ناوی ئەو كۆچبەرە عێراقیەنەی كە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان لە بێلاروسەوە بگەڕێنەوە، تا ئێستاش (75) كۆچبەری دیكە ناوی خۆیان بۆگەڕانەوە تۆماركردوە."

وتیشی:" بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و رێكخستنی گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی لە بێلاروس گیریان خواردوە"

رۆژی 18ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی كۆچبەران لە بێلاروسەوە گەیشتنەوە عێراق كە ژمارەیان (431) كەس بووە، (95%) یشیان دانیشتوی هەرێمی كوردستان بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن