كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە عیراق

عێراق

20/11/2021     ژمارەی بینراو 267

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عیراق، گەیشتنی كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنای راگەیاند كە بڕەكەی یەك ملیۆن و ٢٣٩ ھەزار و ٣٠ دۆزە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ڤاكیسینەكان لەلایەن كۆمپانیای فایزەر بەرھەمھێنراوە:"كاروانەكە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری كۆڤاكس لە رێگای رێكخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق و بڕەكەی یەك ملیۆن و ٢٣٩ ھەزار و ٣٠ دۆزە".

بەپێی راگەیەندراوەكە، ڤاكسینەكان بەسەر سەرجەم بنكە و فەرمانگە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دابەشكراون.

تا ئێستا، شەش ملیۆن و ٩٤١ ھەزار و ٧٣١ كەس لە عێراق، دۆزی یەكەم و دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن