سامان عومەر و کارزان فاروق "داخی گرانم"یان بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ

21/11/2021     ژمارەی بینراو 1036

راچڵەکین-

هونەرمەندان سامان عومەر و کارزان فاروق نوێترین دوێتیان بەناوی "داخی گرانم" بڵاوکردەوە.

بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و کارزان فاروق و فەرەیدون حوسێ پەناهی تێکست و میلۆدی گۆرانییەکەیان داناوە، شوان ئەکرەم کاری ئەرێنج و میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە. 

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری ئەنجامدەدات.


کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان جگە لە گۆرانییەکانی خۆی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی وەک شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن