كۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

عێراق

21/11/2021     ژمارەی بینراو 181

راچڵەكین –

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنرێت، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت: بەهۆی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە.

حەسەن سەلمان، بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای یسەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە میدیای فەرمی یەكێتی رایگەیاندووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆمسیۆن ئەژماركردنەوەی دەستی بۆ ژمارەیەك وێستگەی نوێ ئەنجام بدات، تا ئێستاش تەنها 6 تانە رەتكراونەتەوە.

ئاشكراشیكردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران رابگەیەنرێت.

هەر لەو بارەیەوە، عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند، ئەو تانانەی لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان پەسەندكراون، پلەی كۆتاییان وەرگرتووەو ناوی كاندیدە دەرچووەكانیش لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە پەسەند دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەنجامی ئەو تانانەی پێشكەشكراون و بەهۆی ژمارەدنەوەی دەستیی دەنگەكانی بەشێك لە وێستگەكان، گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی كورسی بەشێك لەلایەنەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكەدا هاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن