راچڵەكین-
ئەندامێكی دەست لەكاركێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان كە لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا ئاسان نیە، بڕیاری قورسی دەوێت، دەبێت دەنگدەران ئاشت بكرێنەوە.
سەفین مەلا قەرە، بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە:" گۆڕان سەرقاڵی دروستكردنی دەستەیەكە بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی، ماوەتەوە جڤاتی نیشتیمانی متمانە بەدەستەكە بدات."
سەفین مەلا قەرە پێیوایە هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نیە، بڕیاری قورس و ماندوبوونی دەوێت ودەڵێت: "هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان ماون، بەڵام دەنگدەری گۆڕان لە سیاسەتی ناڕازی بووە و نەچووە بۆ دەنگدان، دەبێت دەنگدەرەكان ئاشت بكرێنەوە و متمانەیان پێبدرێتەوە."
دەربارەی هەوڵەكانی گۆڕان بۆ ئاشتكردنەوەی سەركردە ناڕازییەكان لەبزووتنەوەكە، سەفین مەلا قەرە دەڵێت: "لەكۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بەفەرمی سەردانی سەركردە ناڕازیەكان بكرێت و تەكلیفی گەڕانەوەیان لێبكرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر ڕایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری تر دەدەین."
سەفین مەلا قەرە ئەندامی دەست لەكاركێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان و سەركردەی دێرینی یەكێتی، سەبارەت بە ڕۆژی شەهیدانی یەكێتی، وتی"خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نەچوو، چونكە كۆتایی بە قۆناغی داگیركاری هات و هەرێم بونیاتنرا."