راچڵەكین -
پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەسەر دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی قەزای رانیە دەستپێدەكات و قائیمقامیەتی قەزاكەش رایدەگەیەنێت: هەر هاووڵاتییەك كارتی نەوتی بەسەرچووبێت، ئامێرەكە ناتوانێت قبوڵی بكات.
ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025، قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 26-10-2025، نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی گەڕەكەكانی (ڕۆژ ستی، بیتوێن ستی، ڕانیەی نوێ، دابان، تیتۆكە، ماردین، كۆدۆ، ئازادی، داستان، كارۆخ و شارەوانی) دابەشدەكرێت.
قائیمقامیەتی رانیە داواشی لە هاوولاتیان كردووە سەردانی بریكارەكانی خۆیان بكەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە كارتی وەرگرتنی نەوت، چونكە هەر هاووڵاتییەك كارتی نەوتی بەسەرچووبێت، ئامێرەكە ناتوانێت قبوڵی بكات و پێویستە سەردانی دارایی رانییە بكات بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارتەكانیان بۆ كارا بكرێت.
بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتری پێدەدرێت بە نرخی 104 هەزار دینار.