وەرگەڕانی پاسێك گیانلەدەستدانی 45 سەرنشینی لێكەوتەوە

جیهان

23/11/2021     ژمارەی بینراو 956

راچڵەكین-

لەئاكامی وەرگەڕانی پاسێك لە بولگاریا كە ژمارەیەك سەرنشینی لە مەكەدۆنیای باكور هەڵگرتبوو، لانی كەم 45 كەس گیانی لەدەستدا.

نیكۆلای نیكۆلۆڤ، بەرپرسی ناوەندی رووداوە لەناكاوەكان بە میدیای فەرمی راگەیاندووە، لانی كەم 45 بۆ 46 كەس لەو رووداوی هاتوچۆیەدا گیانیان لەدەستداوە كەلەسەر رێگایەكی خێرا و لەدووری 40 كیلۆمەتر لە سۆفیای پایتەختەوە روویداوە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، 12 لە قوربانییەكان منداڵن و حەوت سەرنشینیش رزگاركراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن