کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 274

راچڵەکین-

سەرۆکوەزیرانى عیراق رایگەیاند، رووداوەکانى هەرێم بەتایبەتى سلێمانى پێویستیان بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. دەشڵێت:" دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش رەتکراوەیە".  

مستەفا کازمى لە جریوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:"رووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی".

دەشڵێت:"خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش رەتکراوەیە".  

ماوەی چوار رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەلار و کفری و بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و دوێنێ چوارشەممە چەند شوێنێکی گشتیی و حیزبی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیانکردە سەر زانکۆی سلێمانی و تووندوتیژیی لێکەوتەوە.
 
هەروەها کتێبخانەی گشتی، بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پیرەمەگروون لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەتەواوی سووتێندران. هەروەها خۆپیشاندان لە سەیدسادقیش تووندوتیژیی لێکەوتەوە و مەکۆی گۆڕان سووتێندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن