جەراح لە عیراق شەرمنانە خەڵاتكراو لەلایەن حاكمی دوبەی بە خەڵاتێكی 2 ملیۆن دۆلاری پاداشت دەكرێت

وەرزش

25/11/2021     ژمارەی بینراو 892

راچڵەكین-

جەراح نەسار ئەو وەرزشوانە لاوە عێراقییەی كە خاوەن پێداویستی تایبەتەو براوەی میدالیای زیوی ئۆلۆمپیاتی تۆكیۆیە، خەڵاتێكی گرانبەهای لەلایەن حاكمی دوبەی پێ دەبەخشرێت. 

جەراح نەسار، كە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی كاری میوەفر‌وشی دەكات، لەلایەن لیژنەی پارا ئۆڵۆمپی عیراقەوە كاندیدكرابوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكەی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەكتوم، حاكمی دوبەی بۆ ( داهێنانی وەرزشی) بەهۆی بەدەستهێنانی دەسكەوتێكی جیهانی لەبارودۆخێكی ژیانی سەختدا كە هاوڵاتی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت.

  جەراح دوای ئەو سەركەوتنەی بەدەستیهێنا، كە گەڕایەوە عیراق لەلایەن بەرپرسانی وەرزشییەوە بەچەند ملیۆن دینارێك خەڵاتكرا، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان، بەهای خەڵاتەكەی حاكمی دوبەی دەگاتە نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار و بڕیارە لە ئاهەنگی تایبەتدا كە سەرەتای ساڵی تازە ئەنجام دەدرێت، جەراح نەسار و چەند كەسایەتییەكی دیكە لە مەراسیمێكدا لە دوبەی خەلاتەكانیان وەربگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن