راچڵەکین-
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی ژینی هەولێر لەنێوان پاسێک و ماتۆڕسکیلێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
فازل حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لە فەیسبووکی خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت پێکدادان لە نێوان پاسێک و ماتۆڕسکیلێکدا روودەدات و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە گیانیان لەدەستداوە".
دەشڵێت، شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە لەلایەن شۆفێری پاسەکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە تەمەنیان لە ١٤ ساڵ بچوکتر بوون.