چۆن هێلکەی ماوە بەسەرچوو و خراپ بوو جیا بکەینەوە؟

تەندروستی

27/11/2021     ژمارەی بینراو 855

راچڵەکین-

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک باس جیاکردنەوەی هێلکەی خراپ بوو ماوە بەسەرچوو دەکات لەگەڵ هێلکەی دیکە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-

١-بۆنێکی ناخۆشی لێ بێت پێش شکاندنی یا دوای شکاندنی، هەروەها تەنانەت دوای کوڵاندنیشی بۆنە ناخۆشەکەی هەر دەمێنێت و ناڕوات.

٢- جیاوازی لە شێوەی هێلکەکە: ئەگەر شێوەی هێلکەکە لە هێلکەی ئاسایی  جیاواز بوو  ڕەنگە بە هۆی  بەسەرچوون و خراپ بوونی هێلکەکەوە بێت، بۆ نموونە:-
 
- نەرمی توێکڵی هێلکەکە: ئەگەر توێکڵ و قەڕاغی دەرەوەی هێلکە نەرم و شل ببوو چونکە ڕەنگە بوونی بەکتریا بێت لە ناو هێلکەکەدا.
- بوونی درز و شکاوی لە قەراغ و توێکڵی دەرەوە.
- بوونی شیلە و لینجی لە سەر توێکڵەکەی: ڕەنگە بەڵگەی بوونی بەکتریا بێت.
- بوونی تۆز یان پاوەدەرێک لە سەر توێکڵی هێلکە: ڕەنگە هێمای بوونی کەڕوو بێت.

٣- دوای شکاندنی هێلکەکە: ئەگەر زەردێنەکەی ڕەنگی تری لەگەڵ دا بوو،  بۆ نموونە ڕەنگەکەی سەوز بوو ئەوا تێک چووە،  بەڵام ئەگەر دوای کوڵاندنی  ڕەنگەکەی گۆڕا بۆ سەوز  ئەوە مانای ئەوەیە زۆر کوڵاوە. 

چۆن هێلکەی کۆن جیا بکەینەوە؟ 
١- بخرێتە ناو ئاوەوە هێلکەی تازە  نقووم  دەبێت، هێلکەی کۆن  سەر ئاو دەکەوێت  بە هۆی بوونی هەواوە.

٢-لە ڕێگای فەحسی ڕووناکیەوە: لە ڕێگەی شەوقی لایتەوە بوونی بۆشایی هەوا  دەدۆزرێتەوە کە مانای ئەوەیە هێلکەکە کۆن بووە، لە کێڵگەی پەلەوەرەکان ئامێری گەورەی تایبەت هەیە کە زۆر هەستیارە بۆ فەحسکردنی ژمارەیەکی  زۆری هێلکە بە کەمترین کات. 

 مەترسیەکانی  خواردنی هێلکەی بەسەرچوو و خراپ بوو: 
- گەورەترین مەترسی  ئەگەری تووشبوونە بە بە کتریای سالمۆنێلا کە نیشانەکانی پاش ( ٦  سەعات بۆ ٤٨  سەعات ) دەردەکەوێت و بریتین لە:
-- سکچوون، ڕشانەوە، تا وبەرزبوونەی پلەی گەرمای لەش، ئازاری ناوسک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن