هەڵبژاردەی جەزائیر بووە پاڵەوانی جامی عەرەبی

وەرزش

19/12/2021     ژمارەی بینراو 285

راچڵەكین -

هەڵبژاردەی جەزائیر لە یاری کۆتایی جامی عەرەب لە هەڵبژاردەی تونسی بردەوە و جامی پاڵەوانیەتییەی بەرزکردەوە.

لە یاری کۆتایی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ "قەتەر ٢٠٢١"، هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و تونس رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لە گێمی یەکەم و دووەمی یارییەکەدا، هەوڵەکانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە کاتی ئاسایی بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ هەردوو گێمەکە کۆتاییهات.

دوای تەواوبوونی کاتی ئاسایی هەردوو گێمەکە بەبێ گۆڵ، بەناچاری پەنا برایە بەر دوو گێمی زیادکراو، و لە گێمی زیادکراوی یەکەمدا یاریزان، ئەمیر سەعیود گۆڵی یەکەمی بۆ جەزائیر تۆمارکرد.

وێڕای هەوڵەکانی تونس بۆ تۆمارکردنی گۆلی بەرامبەر، بەڵام یاریزان، یاسین ئیبراهیمی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی جەزائیر تۆمارکرد و بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی جەزائیر بووە پاڵەوانی جامی عەرەب.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن