The Simpsons
ڕاچڵهكین-
ئەمە یەکەمجار نیە کە ئەم زنجیرەیە ئاماژەی ڕووداوەکانی داهاتوو بکات، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی '' تۆم هانکس'' توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پێشتر ئهم ڕووداوه له زنجیره كارتۆنی سیمپسۆت ئاماژهی بۆ كراوه.
ئەم زنجیرەیە پێشبینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە لە ئەڵقەی Marge in chains کە لەساڵی 1993 پەخشکرا که تیایدا باسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێک دەکات لە ڕۆژهەڵات بۆ هەموو جیهان وە تووشی دانیشتوانی سپرینگفیڵد دهبێت.
تۆم هانکس و هاوسەرەکەی '' ڕیتا ویڵسۆن'' تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە کاتی تۆمارکردنی Baz luhrmann's Elvis presley لە ئوسترالیا.
لە فیلمی the Simpsons Movie ساڵی 2007 تۆم هانکس وەکو میوانی فیلمەکە دەرکەوت و دەڵێت :'' من تۆم هانکسم...ئەگەر منت بینی وا باشترە لێمگەڕێی و دوورکەویتەوە لێم''
لە ئەڵقەی Marge in chains ، ڤایرۆسێک بڵاو دەبێتەوە بە ناوی Osaka flu لە سپرینگفیڵد بەهۆی ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە لە یابانەوە داوای میکسەری تایبهت به دروستكردنی شهربهتیان کردووە.