رۆناڵدۆو هاوڕێكانی دەبنە میوانی نیوكاسڵ

وەرزش

27/12/2021     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین-

كریستیانۆ رۆناڵدۆو هاوڕێكانی لەیانەی شەیتانە سوورەكان تاقیكردنەوەیەكی تر بەسەرپەرشتی راڵف رانگنیك-ی راهێنەری ئەڵمانی ئەنجام دەدەن، كاتێك دەبنە میوانی یانەی نیوكاسڵ لەمیانی بەڕێوەچوونی گەڕی 19 یاریەكانی پرێمەرلیگ.

 یاریەكە كاتژمێر 23:00 بە كاتی باشووری كوردستان، لەیاریگای سانت جەیمس پارك-ی نیوكاسڵ ئەنجامدەدرێت.

مانچێستەر یونایتد، بە كۆككردنەوەی 27 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندیی پرێمەرلیگی گرتووە، لە كاتێكدا نیوكاسڵ یونایتد بە 10 خاڵ لە پلەی 19 دێت.

مانچێستەر یونایتد لە وەرزی 2021 - 2022ـی پرێمەرلیگدا 16 یاری ئەنجامداوە، كە 8 جار سەركەوتنی بەدەستهێناوە و 3 جاریش یەكسانبووە و 5 جاریش دۆڕاوە، بەڵام لە دوایین 3 یارییدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
 
نیوكاسڵ یونایتد لەم وەرزەدا لە پرێمەرلیگدا زۆر خراپ دەركەوتووە، كە 10 یاری دۆڕاندووە و 7 یاری یەكسانبووە و تەنیا لە یەك یارییدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و تەنیا 10 خاڵی هەیە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن